سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەر هاوسەری سەحەلادین دەمیرتاش سەپێندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری دادگا و بە تۆمەتی پێشكەشكردنی راپۆرتی تەندروستیی ساختە، بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئامەد بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی درێژخایەن، باشاك دەمیرتاش، هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش و ئەو پزیشكەی راپۆرتەكەی بۆ نووسیوە، بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردن سزادران.

رۆژی 3ی ئاداری 2018 داوایەكی یاسایی دژی باشاك دەمیرتاش، هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش لە شەشەمین دادگای سزا قورسەكانی ئامەد كرایەوە و دادگاكە رۆژی پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021 بڕیاری كۆتایی خۆی راگەیاند و بڕیاری دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بۆ هەریەك لە باشاك دەمیرتاش و ئەو پزیشكەی راپۆرتەكەی ئامادەكردبوو دەركرد.

پارێزەری باشاك دەمیرتاش سەركۆنەی بڕیاری دادگە دەكات و رایگەیاند: دادگا لەبری ئەوەی بەم خێراییە بڕیار بدات، دەیتوانی داوای داتاكانی ئەو رێككەوتەی ئامادەكردنی راپۆرتەكە لە بنكەی تەندروستی كایاپنار بكات بۆ دەركەوتنی راستییەكان. لە كۆپیی راپۆرتەكەی باشاك دەمیرتاش بەرواری 11-12-2015دا نووسراوە كە چارەسەری پزیشكیی وەرگرتووە، بەڵام دادگا كۆپیی راستەقینەی ئەو بەڵگەنامەیەی داوانەكردووە و لایەنی بنكەی تەندروستییش ئەو بەڵگەنامەیەی پێشكەش نەكردووە، بەمەش دەردەكەوێت كە دەستەی دادوەران بەبێ ئەوەی ئەو بەڵگەنامە حاشاهەڵنەگرە ببینن، بڕیاریانداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا