سەرچاوەیەك: هیچ كۆبونەوەیەك لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهان ناكرێت

بۆ پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دەباشانەوە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە كە باس لە كۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهان دەكەن.

سەرچاوەكە باسی لەوەكرد، ماوەی چەند رۆژێكە لە هەندێك پەیج و تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە باس لە كۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهان دەكرێت، بەڵام ئەوانە هەمووی دەنگۆن و راست نین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پرسانەی پەیوەست بوون بە كێشەكانی پێشووەوە كۆتایی هاتووەو چیتر پێویست بە هیچ كۆبونەوەیەكی لەو شێوەیە ناكات.

بەهۆی روداوەكانی هەشتی تەموزی ئەمساڵەوە گرژی و ئاڵۆزی توند كەوتە نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهانەوەو بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشكرایكرد، لەلایەن ناوبراوەوە ژەهرخوارد كراوە.

دواتریش لەسەر داواكاری و راسپاردەی چەندین سەركردەی یەكێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی رازی بوو بەوەی لەگەڵ لاهور جەنگی بورهان كۆببێتەوە، بەڵام كۆبونەوەكان هیچ ئەنجامێكیان نەبوو.

لە ماوەی رابردوشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چوارچێوەی ئەو چاكسازییانەی كە بۆ رێكخستنەوەی یەكێتی دەستی پێكردووە هەریەكە لە لاهور جەنگی بورهان و چوار ئەندام سەركردایەتی لە ریزەكانی یەكێتی دورخستەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا