دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان راگیرا

پۆڵەتیك پرێس: دنیا ماجد

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو بڕی 200 لیتر نەوت بدرێتە هەر ماڵێك بەڵام ئێستا بەهۆی كەمی بڕی نەوتەوە دابەشكردنی راگیراوە.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە پارێزگای سلیمانی، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، حكومەتی هەرێم ئەمساڵ بڕیاری دابوو بڕێك نەوت دابینبكات، بەجۆرێك بۆ هەر ماڵیك بڕی ٢٠٠ لیتر بە ٥٥ هەزار دینار دابەشبكات، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی كەمی بڕی نەوتەكەوە ناتوانرێت رۆژانە دابەشبكرێت و راگیراوە.

جەختی لەوەشكردەوە، دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بابەتێكە پێویستە حكومەت بەجددی بێتە سەر خەت و هاوڵاتیان لە بری بەرمیلێك دوو بەرمیل نەوت وەربگرێت، بەڵام بەداخەوە حكومەت هاوكار نییە و پلانی بۆ ئەو بابەتە نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر دابەشكردنی نەوت بۆ بەلاڕێدا بردنی خەڵك بووەو بۆ ئەوە بووە هاوڵاتیان چاویان لە حكومەتی عێراقی بێت لە كاتێكدا پێویستە حكومەتی هەرێم خۆی سوتەمەنی بۆ هاوڵاتیان دابینبكات، بەڵام نایكات و كەمتەرخەمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا