کۆبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندەکەی یەکێتی لە بەغدا بەردەوامن لە کۆبوونەوەو گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی عێراق، لەگەڵ چەند دانەیەکیان کۆبۆتەوە.

شاندەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ سەردانی ڕەوتی سەدری کردووەو، گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە دواین پێشهاتەکان لە عێراقدا.

هەروەها شەوی ڕابردوو، لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری کۆبوونەتەوە، بەهەمان شێوە ڕاوبۆچوونیان دەربڕیوە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان لە عێراقدا.

شاندەکەی یەکێتی، بە ئامانجی هەڵسەگاندنی بارودۆخی عێراق کۆبوونەوەکان ئەنجام دەدات و تا ئێستاش بەردەوامە، بۆ بینینی لایەنەکانیتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا