وەزارەتی دارایی لەبارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بڕیارێک دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “سەرجەم ئەو جیاوازی مووچانەی کە بۆ ئەو مانگانەی کە مووچەی تێدا پاشەکەوتکراوە و بەستراوە دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران و خەرجدەکرێتەوە”.

لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “بەپێی ڕێنماییەکانی ژمارە 28ی ساڵی 2020، بڕیارە بڕی جیاوازی لە پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی دام و دەزگاکانی مەڵبەندی خەرجبکرێتەوە کە لەلایەن گەنجینەی پەیوەندیدارەوە وەک بارمتە تۆمارکراوە”.

لەبارەی دام و دەزگاکانی نامەڵبەندییش ئەوە خراوەتەڕوو، “بڕی جیاوازییەکە لە پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران خەرجدەکرێتەوە کە بەبارمتە دانراوە بە بەڵگەنامەی خەرجکردن و بەمەرجێک لەسەر بودجەی ئەو ساڵەی پاشەکەوتی مووچەکەی لێکراوە جێگیرکرابێت”.

ئەوەش هاتووە، مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایی (هاوپێچ) خەرجکردنی جیاوازی ئەو موچە و دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا