هەڕەشەیەکی نوێ لە هاوپەیمانی فەتحەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، وڵاتانی بیانی دەیانەوێت لەناومانببەن لەدوای ئەوەی زانییان دەنگ بە چوونەدەرەوەی ئەمریکا دەدەین لە عێراق، وتیشی: ئەگەر سەرلەنوێ ژماردنی دەستیی بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەکرێت بەشداری حکومەتی داهاتوو ناکەین.

لایخۆیەوە قوسەی شەبەکی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، لایەنە بیانییەکان بە هەموو شێوە و ڕێگایەک کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە دەستەی حەشدی شەعبی و هاوپەیمانی فەتح، ئەمەش لەڕێی ساختەکاری ئەنجامەکان و دەبرکردنی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئەنجامدەدەن.

وتیشی: ئەگەر سەرلەنوێ ژماردنەوەی دەستیی بۆ سەرجەم دەنگەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە نەکرێتەوە، بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا ناکەین و دەچینەپاڵ ئۆپۆزسیۆن یان بڕیارێکی دیکە دەدەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامدرا، دەنگەکانی هاوپەیمانی فەتح بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا