پۆڵەتیک پرێس
جەڵتەی مێشک یەکێکە لەو حاڵەتانەی لەهەموو جیهاندا توشی بەشێکی زۆری خەڵک دەبێت، دەبێتە هۆی تەسک بونەوەی بۆریەکانی خوێن، لەکارخستنی سوڕی خوێن و نەڕۆشتنی ئۆکسجین بۆ مێشک .
زانایان باس لەوە دەکەن دەتوانرێت بەهۆی هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، وەرزش کردن، دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولیەکان و جگەرەکێشان مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم بکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا میوەیەک دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم بکاتەوە.
هەرمێ سەرچاوەیەەکی سەرەکی ڕیشاڵ و ماددە سوودبەخشەکانە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و تەندروستی دەمارە خوێنەکان دەدات، هەروەها مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە، بۆیە پێویستە ڕۆژانە و بەشێوەیەکی تەندروست هەرمێ بخورێت.