مەلا بەختیار دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی شەممە 13ی تشرینی دووەمی ئەم مانگە، مەلا بەختیار لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێتەوە هەرەمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای نزیک لە مەلا بەختیار بڕیارە ڕۆژی شەممە 13ی تشرینی دووەم  ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مەلا بەختیار، بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

مەلا بەختیار رۆژی شەممە سەعات 2:30ی دوانیوەڕۆ بە کاتی کوردستان دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەوێ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا پێشوازی لێدەکرێت.

دوای وەرگرتنی چارەسەری ژەهرخواردنەکەی لەنەخۆشخانەی ڤیڤانتێس لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بڕیاریدا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا