سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: دەبێت ڕێگری بکرێت گەشتە ئاسمانیەکان بۆ بیلاڕوس

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ماتیۆز ماوراویکی پێشنیار دەکات،گەشتە ئاسمانیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بیلاڕوس ڕابگیرێت.

دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا چاوپێکەوتنێلی لەگەڵ، چارڵ میشێڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەنجامدا، وتی”پێویستە ڕێگە لە گەشتە ئاسمانیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگیرێت بۆ بیلاڕوس”.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا لەگەڵ وەزیری بەرگری پۆڵەندا ماریۆس بلاچزاک سەردانی، خاڵی پشکنینی کۆزناتیسکای پۆڵەندایان کرد، لەسەر سنوری بیلاڕوسیا و کامپی پەنابەرەکانیان بینی.

هەروەها سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، کە سنورەکانی پۆڵەندا لەمڕۆژهەڵاتی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپان.

ڕۆژی سێ شەممە، کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆیان، لە بارودۆخی پەنابەران لە سنوری بیلاروس و پۆڵەندا دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا