کچێک بۆماوەی 11 ساڵ تەنها کنتاکی خواردووە

پۆڵەتیک پرێس

جێسیکا تۆمسۆن کچێکی بەڕیتانیە 11 ساڵی تەمەنی تەنها بەخواردنی کنتاکی مریشک بەسەربرد، بەڵام دواجار توانی بەسەر ئالودەیی و فۆبیای لە خواردندا زاڵ بێت، ئەویش دوای ئەوەی پزیشکەکان بە خەواندنی موگناتیسی چارەسەریان بۆکرد.

تۆمسۆن لە تەمەنی 18 مانگیەوە تەنها کنتاکی مریشکی خواردووە و ڕەتیدەکردۆتەوە تامی خواردنە جیاوازەکان بکات، جولیا کاین دایکی تۆمسۆن هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو سەبارەت بەوەی ئایا کچەکەی بۆ هەموو خواردنەکانی دیکە ڕەتدەکاتەوە ئەمەش توشی دڵەڕاوکێی کردبوو.

دوای ئەوەی کچەکەی بردە لای پسپۆڕ و پشکنینیان بۆکرد دەرکەوت جێسیکا نەخۆشی خواردنی دیاریکراوی هەیە، ئەو کەسانەی توشی ئەم حاڵەتە دەبن فۆبیایان بۆ دروست دەبێت بەرامبەر ئەوەی دەست لە خواردنی دیکە یان بۆن و تامی بکەن.

جێسیکا لەژێر چاودێری پزیشکدا چارەسەری خەواندنی موگناتیسی بۆ ئەنجامدرا بەوشێوە دەیتوانی چێژ لە نانی ئێوایەکی پڕ لە خواردنە برژاوەکان لە ماڵەوە وەربگرێت، هەروەها چەندین جۆری جیاواز میوە و سەوزەواتەکانیش بخوات، چارەسەرکەرەکە وتی کاتێک جێسیکا هات بۆ کلینیکەکەم حاڵی زۆر خراپ دیاربوو قەلەقی و دڵەڕاوکێیەکی زۆری هەبوو، ئاماژەی بەوەش کرد هەوڵدان بۆئەوەی خەڵک لە فۆبیای تێکچوونی خواردن ڕزگاری بێت هاوشێوەیەی فۆبیاکانی دیکەیە بۆنموونە کاتێک کەسێک فۆبیای لە جاڵجاڵۆکە هەیە و هەوڵی لەگەڵ دەدەین جاڵجاڵۆکەیەک بەدەست بگرێت، بۆیە فۆبیای خواردنیش بەهەمان شێوە قورسە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا