ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ و چەند وەزیرێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆسیەی کۆچی گەنجان کۆببنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لەگەڵ چەند وەزیرێکی پەیوەندیدار و پارێزگارەکان و بەرپرسانی ئیدارە سەربەخۆکان لەبارەی دۆسیەی کۆچی بەلێشاوی گەنجان کۆببێتەوە.

هەر ئەمڕۆ بڕیارە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان لەبارەی دۆسیەی کۆچبەرانەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا شاندێکی پەرلەمانی بنێرێتە پۆڵندا و بیلاڕوسیا بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆخی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا گیریان خواردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا