نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس 

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کۆببنەوە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر دوو، رەجب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.”

باس لەوەشکراوە، “دیدارەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرەی پایتەخت بەڕێوەدەچێت و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە لە نێوان هەردوولادا تاوتوێ دەکرێت.”

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسادا کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا