قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی چیا و نمای نەوشیروان مستەفا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەبۆنەی كۆچی دوایی پوریانەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پرسە نامەیەكی ئاڕاستەی هەریەكە لە چیاو نما كوڕانی نەوشیروان مستەفا كرد.

لە پرسەنامەكەدا هاتووە، “برایانی بەڕێز كاك چیا و كاك نما، بە‌ڕێزان خانەوادە و كەسوكاری كۆچكردوو خاتوو ناجیە مستەفا ئەمین زۆر دڵگران و خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ناجیە مستەفا ئەمین خوشكی سەركردەی گەورە و كۆچكردومان رەوانشاد كاك نەوشیروان مستەفا ئەمین”.

دەشڵێت، “لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشە‌ر و بەڕێزەكە‌تان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین”.

لە كۆتایی پرسەنامەكەدا قوباد تاڵەبانی نوسیویەتی، “داواكارم لە‌ خوای گەورە روحی كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبوری بە ئێوە و بە هەموو لایەكمان ببەخشێت”.

شەوی رابردو ناجیە مستەفا ئەمین خوشكی نەوشیروان مستەفا رێكخەری پێشووی گۆڕان لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا