داوا دەکرێت بە رەخساندنی هەلی کار رێگری لە کۆچی گەنجان بکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر کۆچی بەلێشاوی هاوڵاتیان هاتەدەنگ و رایگەیاند، “داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هەوڵی جددی بدات بۆ راگرتنی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات”.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە دەڕوانینە کۆچی بەلێشاوی گەنجان و خێزانەکان”.

ئەوەش هاتووە، “داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەوڵی جددی بدات بۆ راگرتنی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات لەڕێگەی بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و رەخساندنی هەلی کار و دامەزراندنی گەنجان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لە کەرتی گشتی و تایبەت، لە هەموو کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە لە ئەستۆ بگرێت کە دروست بووە و چارەسەری بەپەلەی بۆ بدۆزێتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە شەپۆلی بەلێشاوی کۆچی گەنجان و خێزانە کوردەکان دەستی پێکردووەتەوە، کە جاران لەڕێی سنوورەکانی تورکیاوە خۆیان دەگەیاندە ئەوروپا، بەڵام ئێستا لەڕێی بیلاڕوسیاوە هەوڵی دەرچوون دەدەن.

 

Open photo

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک