شەوی رابردوو ئاگرێک لە شاخی گۆیژە کەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس 

درەنگانی شەوی رابردوو ئاگرێک لە شاخی گۆیژە کەوتووەتەوە و بەهۆی بەهێزی رەشەباوە ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەی کردووە، بەهۆیەوە بەشێکی زۆری پوش و پاوانی شاخەکە سوتا.

لەوبارەیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، “ئەمشەو تا بەری بەیان لەگەڵ تیمە جوامێرەکانی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی و پۆلیس و ئاسایش و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و لیواکانی سکرتایەت و هاونیشتمانانی دڵسۆزدابووین بۆ پاراستنی گیان و سامانی دانیشتوانی کۆمەڵگا نیشتەجێبونەکانی گۆیژە و کوژاندنەوەی ئاگرە مەترسیدارەکەی شاخی گۆیژە.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “سوپاس بۆ هیمەتی هەموو لایەک لە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیاندا کۆنترۆڵکرا”، دەشڵێت، بەدواداچون بۆ کەمتەرخەمیی و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکەن.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، بەهەمان شێواز ئاگرێکی دیکە لە شاخی گۆیژە کەوتەوە، بەڵام تیمەکانی بەرگری شارستانی پێش ئەوەی ئاگرەکە پەرەبسەنێت کۆنتڕۆڵیان کرد.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا