پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، بۆ خاوەنی فڕنی سەمونخانەو نانەواخانەکان لە سلێمانی سەبارەت بە لێخۆشبوونی پارەی کارەبا.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکان دەکەین، لە ماوەی (10) ڕۆژدا سەردانی بەشی فرۆشتنی ووزەی بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بکەن، بۆ ئەوەى لێخۆشبوونى (20%) پارەى کارەبایان بۆ بکرێت.
هەروەها پێویستە نوێترین پسوڵەی کارەبا و وێنەیەکی پێوەرەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ ئەوەى لێخۆشبوونى (20%) بۆ بکرێت بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەبا لە 1ی ئەیلولی 2021.