کۆمەڵی دادگەری لەسەر کۆچی بەکۆمەڵی گەنجان هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، “داوا لە دەسەڵاتداران ئەکەین لەوە زیاتر بێباک نەبن و ڕێگە نەدەن ئەوەندە سوکایەتی بە هاوڵاتیان بکرێت”.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کۆچی گەنجان و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر و فریاکەوتنی کۆچبەران ڕایگەیاند، “وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە بە زووترین کات چارەسەری کۆچی بە لێشاوی گەنجان بکەن و داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن سەبارەت بە کۆچی بە لێشاوی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات”.

جەختی لەوەشکردەوە، “داوا لە دەسەڵاتداران دەکەن لەوە زیاتر بێباک نەبن و ڕێگە نەدەن ئەوەندە سوکایەتی بە هاوڵاتیان بکرێت لە سنوورەکاندا و ئەوەی ئێستە ڕودەدات کۆچ نییە و سەرهەڵگرتنە، ئەمە نەخێرە بە ڕووی سیستمێک کە نایەوێت مووچە و داهاتی ئەم وڵاتە بۆ هاوڵاتیان بێت”.

کۆچی بە لێشاوی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات و مانەوەیان لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا کە ژمارەیان لە نێوان 8 بۆ 22 هەزار کەس دەبێت، کاردانەوەی ناوخۆیی و نیودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا