ئەو خواردنانەی کالیسیۆمیان تێدایە جگە لە شیر

پۆڵەتیک پرێس

کالیسیۆم سەرچاوەیەکی سەرەکی دروستبوونی جەستەیە، هەموو کەسێک لە تەمەنە جیاوازەکان ڕۆژانە پێویستیان بەڕێژەیەکی باش کانزای کالیسیۆم هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس شیر ناخۆنەوە بۆیە پێویستە لە خواردنەکانی دیکەوە بەدەستی بێنن.

ئەو خواردنانەی کالیسیۆمیان تێدایە جگە لە شیر:

-فاسۆلیای سوور
100 گرام فاسۆلیای سوور نزیکەی 140 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە و سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە.

لو مش بتحب الحليب؟.. جرب هذه الأطعمة للحصول على الكالسيوم - اليوم السابع

-بادەم
100 گرام بادەم 60 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە و سوودێکی زۆری بۆ گەشە هەیە.

لو مش بتحب الحليب؟.. جرب هذه الأطعمة للحصول على الكالسيوم - اليوم السابع

-هەنجیر
هەشت هەنجیر نزیکەی 241 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە، ئەگەر بەشێویەکی تەندروست و ڕێکخراو بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە.

لو مش بتحب الحليب؟.. جرب هذه الأطعمة للحصول على الكالسيوم - اليوم السابع

-گوڵەبەڕۆژە
کوپێک گوڵەبەڕۆژە 109 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە و دەوڵەمەندیشە بە مەگنسیۆم، یارمەتی هاوسەنگکردنی ڕێژەی کالیسۆم دەدات.

جريدة البلاد | فوائد بذور “حب الشمسي” لصحة الجسم

-کونجی
پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن ڕۆژانە کەوچکێکی گەورە کونجی بخورێت، چونکە 88 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.

لو مش بتحب الحليب؟.. جرب هذه الأطعمة للحصول على الكالسيوم

-بڕۆکلی
کوپێک بڕۆکلی 87 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە، خواردنی بڕۆکلی بەشێوەیەکی تەندروست سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕێگری توشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە دەکات.

لو مش بتحب الحليب؟.. جرب هذه الأطعمة للحصول على الكالسيوم

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک