بیلاڕوس کۆچبەران وەک ئامرازی سیاسی بەکاردەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چارلس میشێڵ سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، بیلاڕوسیا کۆچبەران وەک ئامراسزی سیاسی بەکار دەهێنێت ئەمەش جێگەی قبوڵ نیە.

دوای ئەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک بڵاو بووەوە کە کۆچبەران لە سنوری بیلاڕوسەوە بە لێشاو بەرەو سنوری پۆڵەندا بەڕێکەوتن، میشێڵ پەیامێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە بارودۆخەکە.

وتیشی، یەکێتی ئەوروپا بەکارهێنانی کۆچبەران لە بیلاڕوس وەک ئامرازی سیاسی قبوڵ ناکات، بەهۆی ئەوەی ژیانایان دەکەوێتە مەترسیەوە.

ئەم پەیامە دوای ئەوە دێت، کە ماوەیەکی زۆرە لێشاوی کۆچبەران بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنورەکانی بیلاڕوسەوە بۆ سنوری پۆڵەنداو وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا