پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەکێتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کار دەکەن بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە سنوری وڵاتانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
سەرۆکی یەکێتی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوووەکان هەوڵ دەدەن، بۆ ئەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوری وڵاتانی پۆڵەنداو بیلاڕوسیان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان بۆ ئەوەی سەلامەت بن و زیانیان پێ نەگات.
ئورسۆلا ڤاوندەرلاین سەرۆکی کۆمسیۆن یەکێتی ئەوروپا هۆکاری کۆچکردنی بە لێشاوی خستە ئەستۆی حکومەت و دەسەڵاتدارانی بیلاڕوس، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە سودی بۆ بیلاڕوس نابێت و ناگەن بەو ئامانجەی هەیانە.
ڤاوندەرلاین وتیشی، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە تاوەکو هاوکاریان بکات، لە گەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی خۆیان.