پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەندریا پیرلۆ ئەفسانەی پێشووی هێڵی ناوەندی وڵاتی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤانتۆس و ڕاهێنەری ئێستای یانەكە بە هیوایە بتوانین وەرزی نوێ باشترین ئاست پێشكەش بكەن و كێبڕكێی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا بكەن.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسی دا پیرلۆ ئاشكرای كرد: (كاری باشمان كردووە و بە شێوەیەكی ناوازە بەرەو پێشەوە دەچین ئێستا ئەو یاریزانانەی لەگەڵماندان مەشق و ڕاهێنان دەكەین و هەوڵ بۆ دەستەبەر كردنی یاریزانی نوێش هەر بەردەوامە تا ئەو كاتەش ئێمە هەر بەردەوامین لە ئامادەكاری).
مایسترۆكەی پێشووی تۆپی پێی ئیتاڵیا و جیهان ڕاشیگەیاند: (هەوڵێكی زۆر دەدەین نازناوی 10 لە سەر یەك لە كالچیۆدا بە دەست بهێنین دواتریش كێبڕكێی گەورە دەكەین چ لە جامی ئیتاڵیا دواتریش لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاشدا پلانمان هەیە تا كۆتایی چامپیۆنس لیگ بڕین و نازناوەكەش بە دەست بهێنین بۆ ئەوەش پێویستمان بە باشترین جۆری یاریزانانە).
جێی ئاماژە بۆ كردنە لە ماوەی ڕابردوودا یانەی یۆڤانتۆس ماوریسۆ ساری ڕاهێنەری پێشووی یانەكەی لە ئەركەكەی دوورخستەوە و ئەندریا پیرلۆی یاریزانی پێشووی گەڕاندەوە و كردییە ڕاهێنەری خانمە پیرەكە.
دانەر ئەسڵان