ژنێک بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆناوە دەبێت بە ملیۆنێر

پۆڵەتیک پرێس

جوانا ژوی تەمەن 25 ساڵ بوو بە ملیۆنێر دوای بردنەوەی خەڵاتێکی یەک ملیۆن دۆلاری، کە لەلایەن کەمپینیک بۆ هاندانی وەرگرتنی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئۆسترالیا دابینکرابوو.

کەمپینەکە جوانای وەک براوە لە کەمپەینی “ملیۆن دۆلار ڤاکس” ڕاگەیاند کە یەک ملیۆن دۆلاری بردەوە، جوانا دەربارەی ئەو بڕە پارەیەی بردویەتیەوە وتی بەشێکی بۆ کۆکردنەوەی خێزانەکەی بەکاردەهێنێت بەشێوەیەک خێزانەکەی لە چینەوە دەهێنێت بۆئەوەی لە سیدنی لەگەڵی بژین و کۆمەڵێک دیاریشیان بۆ دەکڕێت،، بەشێکیشی بۆ داهاتووی خۆی دادەنێت، هەروەها بەشێکیشی بۆ کاری خێرخوازی دادەنێت.

تلقت لقاح كورونا وربحت مليون دولار (صورة) - RT Arabic

باسی لەوەش کرد کاتێک پەیوەندیان پێوەکردووە بۆئەوەی پێی ڕابگەیەنن کە بۆتە براوەی خەڵاتەیە نەیتوانیوە وەڵامی پەیوەندیەکە بداتەوە چونکە لە کار بووە، دوای ئەوە پەیوەندی پێوە کردونەتەوە و هەواڵە خۆشەکەی وەرگرتووە.

نزیکەی 2744974 ئۆسترالی بە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید19 بەشداریان لە پێشبڕکێکە کردووە و هەوڵی بردنەوەیانداوە، بەمەش ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە وڵاتەکەدا لە %78.5 بۆ %88.3 بەرزبۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا