پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی پاسەوانانی سنور لە بیلاروس وتی، ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بەرەو ئاڕاستەی سنوری پۆڵەندا بەڕێکەوتوون.
دەستەی پاسەوانانی سنور لە بیلاڕوس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران بە کەل و پەلەکانیانەوە بە خێرایی بە درێژای اەو ڕێگایەدا دەڕۆن کە هاوسنورە لەگەڵ پۆڵەندا، بەرەو دەروازەی سونری برزۆگی.
ئاماژەی بەوەشدا، پاسەوانانی سنوری پۆڵەندا ئاگادار کراونەتەوە، زیاتر لە چەند جارێک کە هەزاران پەنابەر دەر بکەن.
هەروەها جەتیان لەوە کردەوە ڕەفتاری نامرۆڤانەی دەسەڵاتی پۆڵەندا وای لەو پەنابەرانە کردووە ئەو ڕێگایە بگرنە بەر.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە، سەدان کەس دەردەکەون بە منداڵەوە کە ڕێگای خێرایان لە ناوچەی گرۆدنۆ گرتۆتە بەر.
نوێنەری فەرمی دەستەی پاسەوانانی سنور لە بیلا ڕوس ئەنتۆن بیتچکۆڤیسکی، جەختی لەوە کردەوە کە دەستەکەیان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دڵنیا بوون لە ئاشتی سەلامەتی لە بازگەکاندا.