ئەمڕۆ یەکێتی سەردانی لایەنەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی، سەردانی لایەنەکان دەکات دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەو بڕیاری سەردانکردنی دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، یەکێتی نیشتیمانی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ سەردانیکردنی لایەنەکانی دیکە و یەکەم جار لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆ دەبێتەوە، سەبارەت بە گفتوگۆ کردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

دوای سەردانیکردنی بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەس بۆ هەمان مەبەست کۆ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی کورد بە یەکدەنگ و یەکڕیزی بچێتە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا