ئێران و هەرێم پەیوەندیە بازرگانیەکانیان پتەو دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سیپلپماسی و ئابوری مەهدی سەفەری، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسەکانی هەرێم گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە هەماهەنگیە بازرگانیەکانی نێوانیان.

یاردەدەری وەزیر، لە سەردانەکەیدا بەشداری کرد، لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ پارێزگاران و سەرۆکی ڕێکخراوە ئابوری و بازرگانیە گەورەکان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

ئەو بەرپرسە ئابورییانەی لە کۆبوونەوەکەدا بەسدار بوون، گفتوگیان کرد سەبارەت بە تاوتوێ کردنی ئەو کۆسپ و ئاستەنگانەی لە نێوان هەردوو ناوچەکەدا هەیە، جەختیان لە پتەو کردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە بازرگانی نێوانیان بدەن.

یاردەدەری وەزیریش ئاماژەی بەوەدا، تواناو هەماهەنگیەکان زۆرە بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان، هەروەها کۆمۆانیا ئێرانیەکان بە کوالیتی بەرزی بەرهەمهێنان دەتوانن هاوبەشی و هەماهەنگی بکەن لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا