کازمی نامەیەکی توند بۆ عامری و خەزعەلی دەنێرێت: دانبەخۆداگرتنم سنوری هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەیەک توند ئاڕاستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەکات و دەڵێت “دانبەخۆداگرتنم سنوری هەیە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە دوای هێرشکردنەسەر شوێنی مانەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێگەی سێ درۆنەوە، کازمی نامەیەکی هەڕەشەئامێزی ئاڕاستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بەتایبەت هادی عامری و قەیس خەزعەلی کردووە و ڕایگەیاندووە “دانبەخۆداگرتن سنوری هەیە و ناتوانم بەرامبەر پێشێلکارییە ئەمنییەکانی ئەمدواییە کە لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز و ماڵەکەم ڕویدا بێدەنگ بم”.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کازمی ئەوەی ئاشکراکردوە، ناوبراو زانیاریی لەسەر ئەو لایەنانە دەستکەوتووە کە تێوەگلاون لە پشێوییەکانی ئەمدواییەی شاری بەغدا.

نامە توندەکەی کازمی لەڕێگەی حەیدە عەبادیەوە ئاڕاستەی هادی عامری کراوە و ئاماژە بەوەدراوە “هێزە ئەمنییەکان دەتوانن هەموو تێوەگلاوەکان لە ڕووداوەکانی ئەمدواییە دەستگیربکەن، بەڵام ئەو نایەوێت دۆخەکە بۆ شەڕی نێوخۆیی پەلبهاوێت، بەڵام ڕێکار و بڕیاری توند بەرامبەر کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی عێراق دەگیرێتەبەر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا