پۆڵەتیک پرێس
گێزەر یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، دوڵەمەندە بە ڤیتامین، دژەئۆکسان و کانزاکانی ئاسن، زینک و مەنگەنیز کە لەش پێویستی پێیەتی.
گێزەر ئەو دژەئۆکسانانەی تێدایە ئەگەری بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی ڕیکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات، پارێزگاری لە کێش دەکات چونکە کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان.
ڕۆژانە خوارنی گێزەر سوودێکی زۆری هەیە بەمەرجێک بەڕێژەیەکی گونجاو بێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت، چونکە زیادەڕەویکردن لە خواردنی گێزەردا دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی پێست بۆ زەرد بەهۆی ئەو ماددانەی کە ڕەنگی پڕتەقاڵیان بە گێزەر بەخشیوە بەتایبەتی لەو کەسانەی ڕەنگی پێستیان کاڵە بەتەواوی هەست بە گۆڕانی ڕەنگی پێست دەکرێت، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت