پێشبینی دەكرێت كۆرۆنا نیو ملیۆن كەس لە ئەوروپا بكوژێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای دەکات، هۆشداری دەدەن سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی، لە ئەوروپا.

بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوروپا وتی، بەشێوەیەکی بەرچاو خێرا لە نزیکەی 53وڵات لە ئەوروپادا، ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە دووبارە، ئەگەر بێتو بەم شێوەیەش بەردەوام بێت ڕێژەی مردن دەگاتە نزیکەی 500هەزار کەس تاساڵی داهاتوو بە هۆی ڤایرۆسەکەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەهۆی پەیڕەو نەکردنی ڕێکارەکانی تەندروستی و وەرنەگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆناوەیە بەپێی پێویست.

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید-19، لە جیهاندا بڵاوبۆوە بووە هۆی مردنی ملیۆنان کەس لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا