ڕۆژی یەکشەممە ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس:
بەپێی خشتەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەینێ‌ یەك شەممە موچەی مانگی 10ی خانەنشینانی سەربازی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

لە رۆژى 25ى تشرینى یەکەمى 2021ەوە لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دەستكراوە بە دابەشکردنى موچەى مانگى تشرینى یەکەم بەڵام پڕۆسەی دابەشكردنەكە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت.

بەرپرسانی حكومەتی هەرێم هۆكاری دابەشكردنی موچە بەو شێوە سستە بۆ نەبونی نەختینەو بونی گرفت لە كۆكردنەوەی داهات دەگێڕنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا