ئامانجی سەردانەكەی پارتی بۆ بەغدا ئاشكراكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی پارتی ئاشكرای دەكات، چوونی شاندی پارتی بۆ بەغدا بۆ زانینی راوبۆچوونی لایەنەكان بووە، نەك پرسی دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە، شاندی پارتی بۆ هەڵسەنگاندنی راو بۆچوونەكانی لایەنە عێراقییەكان سەردانی بەغدای كردووە، نەك بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بە فەرمی رانەگەیەندراون، بۆیە لە ئێستادا دانوستانیان بۆ پێكهێنانی حكومەت نەكردووە، بەڵكو تەنها ئامانجیان بەدەستهێنانی بەرچاوڕوونی و قسەكردن بووە لەگەڵ لایەنە كاریگەرەكان.

باسی لەوەشكردووە، پێویستە دواتر لەبەر رۆشنایی ئەو تێگەیشتنانەی دروست دەبن، هەوڵ بدرێت كۆبوونەوەیەكی گشتی لە نێوان لایەنە كوردستانییەكان ئەنجامبدرێت و هەندێك بڕیار بۆ دەستپێكردنی دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان بدەن.

هۆشیار سیوەیلی دەشڵێت، “وەك پارتی ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێكی عێراقی نییە، بەڵام چاوەڕێ دەكەین لایەنە شیعەكان لەناو خۆیان لەسەر كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران رێكبكەون، ئەوكات پارتی و لایەنە كوردستانییەكانی دیكەش دەكەونە گفتوگۆی جددی”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی پارتی لە بەغدان و لەگەڵ بەشێك لە لایەنە سیاسییە عێراقییەكان كە براوەی هەڵبژاردنن كۆبوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا