جەماوەری هێزە دۆڕاوەکانی هەڵبژاردن لە کەرکوک گرد بوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

دەیان شوێنکەوتووی ئەو هێزانەی نەیانتوانی ببنە براوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لە شاری کەرکوک گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ هەینی، دەیان شوێنکەوتووی هێزە دۆراوەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە شاری تازە خورماتو لە باشوری پارێزگای کەرکوک گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان کرد سەرلەنوێ ژماردنەوەی دەستیی بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بکرێت.

هاوکات، زۆربەی خۆپیشاندەران شوێنکەوتووی عەسائیبی ئەهلی حەق و میلیشیا چەکدارەکانی دیکەی عێراق بوون کە نزیکن لە ئێران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ناڕەزایی بەشێکی زۆر لە هێزە شیعەکان و شوێنکەوتووانی لێکەوتەوە، بەتایبەتی حەشدی شەعبی کە جەماوەرێکی بەرچاوی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا