پۆڵەتیک پرێس:
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاشکرایکرد، ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان.
نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئاکەپە و مەھەپە، بەردەوامە لە ھێرش و ھەڕەشەکانی لەسەر ناوچەکە و وەک یەپەگەش جەخت دەکەنەوە لە ئامادەیی تەواو بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکی چاوەڕوانکراوی تورکیا.
نوری مەحمود وتیشی “بە ستراتیژێکی نوێی جەنگی و ئەزموونی سەرکەوتنەکانیان لە دژی داعش لە کۆبانێ، وەڵامدانەوە پیشانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەدەن”.
ئەوەش لەکاتێکدایە سوپای تورکیا ئامادەکاریی کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی سەربازیی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.