عەتا سەراوی وەڵامی دەنگۆی دورخستنەوەی لەیەکێتی دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەتا سەراوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دەنگۆی ڕفاندنی لەلایەن هێزێكەوە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “نەڕفێندراوم و ئێستا لە ڕاوم”، ئەو دەنگۆیانەش بەدرۆدەخاتەوە كە باس لە دەركردنی دەكەن لە ریزەكانی یەكێتی .

عەتا سەراوی لەمیانی لێدوانێكی تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس لەبارەی دورخستنەوەی لە ڕیزەكانی یەكێتی وتی، “ئەوە دەنگۆی ناڕاستە و هیچ ئەسڵ و ئەساسێكی نییە”.

رۆژی چوارشەممە لەمیانی بەشداریكردن لەبەرنامەی دیداری پۆڵەتیك، عەتا سەراوی، لەسەر پرسی ژەهرخواردكردنی رەخنەی لەپارتی گرت، دواتریش نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و دەزگای راگەیاندنی پارتی وەڵامی عەتا سەراویان دایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا