وەزارەتی دارایی ھەرێم لەسەر لێبڕینی دوو موچە ھاتەدەنگ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لێبڕینی مووچە لەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتووە لە پێش 1ی تەمموزی 2020 رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشدا موچەکانیان لێوەر ناگیرێتەوە.

ئەمڕۆ 4ی تشرینی دووەمی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە واژۆی، وەزیری داراییلەسەرە. 

لە خاڵێکی نووسراوەکەدا هاتووە، هەر مووچەخۆرێک لە دوای 1ی تەمموزی 2020 دوو مووچەی وەرگرتبێت، مووچە زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنیایەک مووچە وەردەگرێت.

 

رۆژی 6ی ئەیلولی2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوانەی لە دوای 1ی تەمموزی2020 دوو مووچەیان وەرگرتووە لێیانوەردەگیرێتەوە، بەڵام ئەوەی لە پێش ئەو بەروارە دوو مووچەیان وەرگرتووە لێیان وەرناگیرێتەوە

 هاوکات بە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی ئەم رێنماییانە بڵاوکرانەوە:

 بڕیارماندا بە دەرکردنی ئەو رێنماییانەی خوارەوە:

 1. بڕی ئەو مووچانەی کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە پێش 1-07-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە

 2. ئەوانەی لە دوای 1-07-2020 زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆی هەڵیبژاردووە. هەر بڕە پارەیەکیش لە پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێت، بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.

 3. بڕی لێوەرگیرانەوەکە لە مووچەخۆر کە لە بڕگەی 2 هاتووە بە رێژەی (5/1)ی کۆی مووچەکەی [بنەڕەتی و دەرماڵە] زیاتر نەبێت.

 

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا