پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لایەنە سیاسیەکان بەردەوامن لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆ، بۆ دەرچوون لەم بارودۆخەی بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە تێیکەوتوون، هاوکات بەشێکیشیان بەردەوامن لە پلاندانان بۆ داهاتوو، هەندێکیشیان مانەوەی کازمی لە حکومەتی داهاتوودا ڕەتدەکەنەوە.
ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا عەبدولهادی موحان وتی، زۆربەی کوتلە شیعەکان ڕازیبوون بە ڕەتکردنەوەی هەڵبژاردنەوەی مستەفا کازمی وەک سەرۆکی حکومەتی داهاتوو، هەندێک لایەنیش ناوی دیکەیان بۆ ئەو پۆستە پێشنیار کردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کەربەلا وتی، خواستی بەهێز هەیە بۆ نەگەڕانەوەی مستەفا کازمی بۆ خولی دووەم بۆیە دووبارە سەرۆکایەتی بە دەست ناهێنێت.