چوار كەس بەتۆمەتی ژەهرخواردكردنی مەلا بەختیار دەستگیركراون

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا، چوار كەس بەتۆمەتی ژەهرخواردكردنی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دەستگیركراون كە دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

ئاژانسە توركییەكە باسی لەوەكردووە، لەنێو دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانیدا، چوار كەس بەتۆمەتی ژەهرخواردكردنی هەریەك لە ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی، مەلا بەختیار و چەند كەسێكی تر لەنێو یەكێتیدا دەستگیركراون و داننیان ناوە بە تاوانەكانیاندا و هاوكات نەیانشاردۆتەوە كە بۆ چی كەس و لایەنێك كاریان كردووە.

پرسی ژەهرخواردکردنی بەرپرسانی یەکێتی لە دوای رووداوەکانی 8ـی تەممووز، بووەتە پرسی گرنگی رۆژ، بەتایبەت دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لاهوور شیخ جەنگیی هاوسەرۆکی یەکێتی بە ژەهرخواردکردنی تۆمەتبارکرد و لە میدیاکانەوە گوتی ئەوە بەبەڵگە لەلایە و لەئاییندەدا بەڵگەکانیش دەخاتەڕوو.

رۆژی ٢٨ ی ئەم مانگەش لەلایەن کەسانزیک نزیک لە خۆیەوە هەواڵی ژەهرخواردکردنی حەسەن نووری، ناسراو بە وەستا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی و بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی پشتراکرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا