موقتەدا سەدر: نوێژی هاوبەش لە نێوان سونەو شیعە بۆ دوور خستنەوەی تیرۆرە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوار شەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوای نوێژی هاوبەش لە سونەو شیعە دەکات بۆ دوور خستنەوەی فیتنەی تیرۆر و میلیشیا ڕێگرتن لە ناکۆکی لە دیالە.

سەدر لە بانگەوازەکەیدا ڕایگەیاند، لە پێناو یەکڕیزی ئیسلامی لە عێراق هەروەها دوورخستنەوەی ئاژاوەی خێڵەکان کە هەندێک کەس دەیەوێت ئەو ئاژاوەیە دروست بکات، پەیامی ئاشتی خۆم دەنێرم بۆ سونەکانی عێراق بەڵام سەرەتا بۆ شیعەکان، هیوام وایە پێکەوە نوێژێک ئەنجام بدەن لە دیالەی خۆشەویست لە هەرشوێنێکی دیالە کە گونجاو بێت، باشترە ئامادە بووان لە پارێزگا نزیکەکانەوە بێن بە تایبەت بەغدای خۆشەویست.

ئاماژەی بەوەشدا، “هیوادارم پارێزگاکە بە ئاشتی و ئاسایش بپارێزرێت دووربخرێتەوە لە، تیرۆرو میلیشیاکان “.

وە هیوای خواست خوای گەورە کارەکەیان قبوڵ بکات بەڵام، سەرەتا نوێژ بکەن و دوعا بکەن.

me_ga.php?id=28510

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا