پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمرۆ چوارشەممە، نرخی خاوی بەسڕە ی سوک و قورس کەمێک دابەزی بۆ، 84دۆلار و 15سەنت یەکەمیان هەروەها دووەمیان بۆ 77دۆلار و 81سەنت، کە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتی خاوی جیهانی .
نرخی نەوتی خاوی سوکی بەسرە کە هەناردەی ئاسیا دەکرێت 3سەنت کە زیاترە لە %0.04دابەزیوە کە دەکاتە 84دۆلار و 15سەنت، لە کاتێکدا نەوتی خاوی قورسی بەسڕە 1دۆلار و 63سەنت دابەزیوەو نرخەکەی گەیشتۆتە 77دۆلار و 81سەنت.
هەروەها نەوتی خاوی ڕێکخراوی ئۆپیک، بەپێی زانیارییەکان نرخی نەوتی خاوی سعودی گەیشتۆتە 82دۆلار و 93سەنت، هەروەها خاوی ئیمارات گەیشتۆتە 85 دۆلار و 29سەنت، خاوی جەزائیر 85 دۆلار و 32سەنت بووە.