پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو جارێكی تر پاڵەوانێتی هەڵبژاردە میللییەكانی كیشوەری ئەوروپا دەست پێ بكاتەوە پاش كەرەنتینا كردنی جیهان.
یۆرۆ نەیشن نوێترین پاڵەوانێتی تۆپی پێ لە كیشوەری ئەوروپا كە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دروستی كرد پاڵەوانێتییەكی دۆستانەیە لە نێوان هەڵبژاردەكانی ئەوروپا خۆیان یارییەكانی بەڕێوە دەچێت و دواتر پاڵەوانیشی بۆ دەست نیشان دەكرێت.
ئەم پاڵەوانێتییە كە ئەمشەو دەست پێ دەكاتەوە پار ساڵ پاڵەوانێتی یەكەمی بەڕێوەچوو تیایدا هەڵبژاردەی بەرازیلی ئەوروپا بە ڕێبەرایەتی دۆنی گەورە توانی نازناوەكە لە بەردەم ئاشە هەواییە پرتەقاڵییەكانی هۆڵەندا هەڵبگرێت و پاش یۆرۆ 2016 پرتوگال توانی دووەم نازناوی كیشوەرەكە بۆ خۆی دەستەبەر بكات سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانێتییەكە دۆستانەشە، بەڵام خەڵات و جامیشی بۆ دەست نیشان كراوە.
لە یارییەكانی گەڕی یەكەمدا لوتكەیەكی مەزن لە نێوان دووان لە قوتابخانە مەزنەكانی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان بەڕێوە دەچێت كە ئەوانیش هەردوو هەڵبژاردەكانی مانشافتی ئەڵمانیا و لافۆربیا ڕۆخای ئیسپانیان كە هەردووكیان خاوەنی 3 جامی پاڵەوانێتییە كیشوەرییەكەن كە لە ساڵی 1960 ی سەدەی ڕابردۆوە دەستی پێ كردووە.
ئەمەش لیستی تەواوی یارییەكانە:
لاتڤیا X ئەندۆرا
سلۆڤینیا X یۆنان
مۆڵدۆڤا X كۆسۆڤۆ
دورگەكانی فارۆ X ماڵتا
توركیا X مەجەڕ
بولگاریا X ئیرلەندا
فینلەندا X وێڵز
ڕوسیا X سڕبیا
ئۆكرانیا X سویسرا
ئەڵمانیا X ئیسپانیا
دانەر ئەسڵان