نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 84 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 83 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 82 دۆلار و 56 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات و بە سیاسەتەکانی خۆیدا بچێتەوە، پێشبینیش دەکرێت لەسەر پلانی زیادکردنی مانگانەی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا