پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەقینەوەیەكی بەهێز لە نەخۆشخانەیەكی كابولی پایتەختی ئەفغانستان، روویداو بووبە هۆی كوژرانی لانی كەم 25 كەس و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە.
ئاژانسە هەواڵییەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەك خۆكوژ دەچنە ناو نەخۆشخانەیەكی سەربازی لە كابول، دەست دەكەن بە تەقەكردن و هێرشكردنە سەر خەڵكی.
بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك خۆكوژی داعش چوونەتە سەر نەخۆشخانەی (سەردار محەمەد داود)ـی سەربازی لە ناوەڕاستی كابول، دوای تەقەكردن و كووشتنی خەڵك، خۆكوژێك خۆی تەقاندەوە.
بەهۆی تەقینەوەكەوە بەلانی كەمەوە 25 كەس كوژران و ژمارەیەكی زۆریش لە نەخۆش و خەڵكی دیكە، برینداربوون.