لە ئۆپراسیۆنێكی پەكەكەدا ژمارەیەك سەربازی توركیا كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لەئۆپراسیۆنێكی گەریلاكاندا دژ بە سوپای توركیا شەش سەربازی ئەو وڵاتەیان كوشتووە.

هەپەگە رایگەیاندووە، هێزەكانی گەریلا لەحەفتانین ‌و ئاڤاشین ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوەو جگە لە كوژرانی ئەو چەند سەربازە هاوكات سوپای توركیایان ناچار بەوەكردووە لەو ناوچانە پاشەكشە بكەن.

بەپێی راگەیەنراوی پێشووی هەپەگە، لە ماوەی شەش مانگی رابردودا 670 سەربازی توركیایان كوشتووە، هاوكات باسیان لەوەشكرد، لەو ماوەیەدا توركیا زیاتر لە 300 جار چەكی كیمیایی دژ گەریلاكانی ئەوان بەكارهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا