ئۆلمۆ: بایرن دەتخوات ئەگەر بكەویتە بەردەمی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دانی ئۆلمۆی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی لایبزیج سەبارەت بە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەرامبەر بە ئەڵمانیا لێدوان بۆ ڕۆژنامەنووسان دەدات و دواتریش لە چەند پرسێكی تر دەدوێت لەوانە نەچوونەوەی بۆ بەرشەلۆنە و دۆخی میسی لەگەڵ یانەكە و یاریزانە لاوەكانی ئیسپانیا و دواتریش دڕندەیی بایرن میونخ.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا كە ئێستا ئەو و پۆیگ و ئەنسۆ فاتی و چەند یاریزانێكی تر لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ژێر دەستی لویس ئینریكی یاری دەكەن ئۆلمۆ ڕایگەیاند: (خۆشحاڵم لە ڕیزی هەڵبژاردەكەدا كۆمەڵێك یاریزانی لاو دەبینم كە لە فێرگە مەزنەكەی لاماسیاش بە یەكەوە بووین و لەوێ‌ دروست بووین ئێستاش لە ڕیزی هەڵبژاردەی لاڕۆخادا یاری دەكەین بە یەكەوە ئەمە گەورەیی لاماسیا دەسەلمێنێت).

سەبارەت بە ڕەت كردنەوەی گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە و یاری كردن بۆ لایبزیج دانی تەمەن 22 ساڵ وتی: (حەزم لە یاری كردنە لە لایبزیج نەمویست بگەڕێمەوە، چونكە سوارێز یاریزانێك نییە بتوانیت بە ئاسانی بیكەیتە یەدەگ و خۆشت بە سەرەكی هەر بۆیە پەیوەندی كردن بە لایبزیجەوە شتێكی باش بوو خۆشحاڵیشم لەم یانەیەدام و لە بۆندزلیگادا خولێكی گەورەی ئەوروپا كێبڕكێ‌ دەكەین).

دواتر سەبارەت بە دۆخی لیۆ میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە پرسیاری ئاراستە كرا لە وەڵامدا وتی: (پرسیارێكی جیهانی لە هەموان دەپرسن ئایا میسی و بەرشەلۆنە بە چی دەگەن من پێم وایە مانەوەی لیۆ بۆ مێژوو جوانە، چونكە ئەو یەكێكە لە مەزنترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ‌ لەو بڕوایەشدا نیم بارتۆمیۆ و ئیدارەكەی خۆیان بگەیەننە ئەو حاڵە ڕوو ڕەشی مێژوو ببن بە ڕۆیشتنی میسی).

لە كۆتاییدا سەبارەت بەو ئەنجامە گەورەیەی بایرن لە چامپیۆنس لیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆماری كرد كە ئۆلمۆ خۆی لاوێكی فێرگەی لاماسیا بووە و ئێستا لە بۆندزلیگا بەرامبەر بایرن یاری دەكات پرسیاری ئاراستە كرا لە وەڵامدا ڕایگەیاند: (ئێمە لە لایبزیج بایرن دەناسین ئەو یانەیە دێوەزمەیە مۆلەر و گنابری ئالكانتارا و كومان و كیمیچ و لیڤای تۆقێنەر هەر كات یانەیەكی بەرامبەری كەمێك بۆشایی بە دەستەوە بكات بایرن ڕەحمی پێ‌ ناكات و دەیخوات ئەگەر بكەوێتە بەردەمی).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا