بەهۆی فەلافلەوە دەیان هاوڵاتی لە میسان ژەهراوی بوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەنجێک لە چێشتخانەیەکی فرۆشتنی فەلافل لە پارێزگای میسان لە خوارووی عێراق بەهۆی ژەهراویبوونەوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێک لە ئەنجامی ژەهراویبوون لەدوای خورادنی فەلافل لە چێشتخانەیەکی شەعبی لە پارێزگای میسان گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت: ژمارەی ئەو کەسانەی بە خواردنەکە ژەهراوی بوون 100 کەسی تێپەڕاندووە و زۆربەیان چاکبوونەتەوە.

لەهەمان کاتدا، ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە تیایدا دەردەکەوێت چەندین کەس هەڵیانکوتاوەتەسەر چێشتخانەکە و پەنجەرەکانی تێکدەشکێنن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، دەسەڵاتی ئەمنی و تەندروستیی چێشتخانەکەیان داخستووە و لێکۆڵینەوە دەکەن لەگەڵ خاوەنەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا