توێژینەوەیەک: ساڵانە زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ تووتنی نێرگەلە لەهەرێم خەرج دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی دەیتاکانی توێژینەوەی یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ تووتنی نێرگەلە لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت و %13ی ئەوانەی نێرگەلە دەکێشن تەمەنیان ناگاتە 18 ساڵ.

بەپێی توێژینەوەیەك کە زانكۆی پزیشكیی هەولێر چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەنجامی داوە، دهۆك لە نێرگەلەكێشاندا بە پلەی یەكەم دێت، بە جۆرێک کە لە بازاڕی ساخكردنەوەی تووتنەكەشیدا لە پێشەوەیە.

هەر بەپێی ئەو توێژینەوە، ساڵانە زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ تووتنی نێرگەلە لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت، هاوکات، %13ی ئەوانەی نێرگەلە دەکێشن تەمەنیان ناگاتە 18 ساڵ.

ئەوەش هاتووە، کۆمپانیا و بریکارەکانی هێنانی تووتنی نێرگەلە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم بوونیان هەیە. زیاتر لە سەد جۆر تام و بۆنی جیاوازی تووتن دەهێنن و بەپێی وتەی بەشێک لەو کۆمپانیایانەش، لە شاری هەولێر و دهۆک لیمۆ نەعنا و بنێشت و لە سلێمانیش سندی و قەزوان زۆرترین داواکارییان لەسەرە.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە %55ی ئەوانەی كە نێرگەلە دەكێشن ئاگایان لە زیانەكانی نییە. لەسەر ئاستی عێراق پارێزگای دهۆك زۆرترین ڕێژەی جگەرەكێش و نێرگەلەكێشی تێدا تۆمار كراوە، كە 18 لەسەد بووە، بە جۆرێک کە 30 لەسەدی ئەو كەسانە لە ڕەگەزی مێ و 70 لەسەدیان لە ڕەگەزی نێر بوون.

زۆرترین فرۆشی تووتنی نێرگەلە بە پلەی یەكەم جۆری فاخری ئیماراتی و مەزایەی ئۆردۆنییە، كە مانگانە بڕی 10 هەزار كارتۆن بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار دێتە سلێمانی، کە بەشێكی ڕەوانەی دەرەوەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت. بە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمیش، مانگانە بایی زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار تووتنی نێرگەلە هاوردە دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا