ئەمریکا فڕۆکە زەبەلاحەکەی هێناوەتە ناوچەکە و ئێرانیش هەڕەشەدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی دیکە ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی زەبەلاحی “B-1B Lancer” گەڕاندەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێرانیش هەڕەشەدەکات.

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا فڕۆکەی زەبەلاحی ئەمریکی “B-1B Lancer” بە یاوەریی فڕۆکە جەنگییەکانی میسر، ئیسرائیل، بەحرەین و سعودییە، بە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سوڕاوەتەوە.

بە دیاریکراوی ئەو فڕۆکە زەبەلاحەی ئەمریکا لەو ناوچانە سوڕاوەتەوە کە کەشتییەکانی ئەمریکا و ئێرانی لێیە.

لە کاردانەوەی ئەو جوڵەیەی ئەمریکا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەو جموجوڵانە بۆ تەنگپێهەڵچنینە و ئێمە بەوردەی چاودێریی دەکەین” ئێران هاوکات داواش لە ئەمریکا دەکات دووربکەوێتەوە لە زمانی هەڕەشەکردن.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وەڵامی توندی بۆ هەر هێرشێکی درۆن لەلایەن ئێرانەوە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا