ڤایرۆسی کۆرۆنا دەچێتە کۆشکی سپییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارشەممەی رابردووەوە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکادا نەبووە.

جین ساکی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، چوارشەممەی رابردوو بڕیاریداوە بەشداری لە گەشتی تیمی دەرەوەی سەرۆکی ئەمریکا نەکات بەهۆی بارودۆخی خێزانەکەی، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

وتیشی: لەو کاتەوە خۆم کەرەنتین کردووە و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی و شەممەش پشکنینم کردووە، نێگەتیڤ بووە، بەڵام ئەنجامی پشکنینی رۆژی یەکشەممە پۆزەتیڤ بووە و بەناچاری لە ماڵەوە کاردەکەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا