سوپای توركیا دەستی بەدروستكردنی رێگە لەناو خاكی هەرێم كردووە

پۆڵەتیك پرێس:
سوپای توركیا لەرێگەی ئامێرە سەربازییەكانی تایبەت بە دروستكردنی رێگەوبان دەستی بەدروستكردنی رێگەبان لەناو خاكی هەرێمی كوردستان كردووە.

بەقسەی سەرچاوەیەك، سوپای توركیا چەند رۆژێكە لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك دەستی بە لێدانی رێگا كردووەو تەنانەت چەند رێگایەكیشی قیرتاو كردووە.

هەر بەقسەی سەرچاوەكە، سوپای توركیا زیاتر لەو ناوچانە رێگای سەربازی دروست دەكات، كە ناوچەی سەختن‌و هاتووچۆكردن پێیدا ئەستەمە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، رێگاكان لەنێوان ناوچەی دۆڵی سەبەگە و چیای خامتەر-ی ستراتیژی، كە بەسەر ناوچەی داركەر-ی باكووری ڕۆژهەڵاتی قەزای زاخۆدا دەڕوانێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای توركیا ماوەیەكە دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، كە ئامانجیش لەئۆپەراسیۆنەكان هێرشە بۆ سەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا