ئامادەكارییەكان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەستیكرد بە تۆماركردنی ناوی ئەو پێشمەرگانەی كە بڕیارە لە چوارچێوەی هێزێكی هاوبەشی سوپی عێراقدا بگەڕێنەوە كەركوك.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپا سالار لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دەستیانكردووە بە تۆماركردنی ناوی ئەو پێشمەرگانەی بڕیاروایە بچنە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق و بە دوو لیوای هاوبەش لە ناوچەی بۆشای ئەمنی جێگیر بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەكارییەكان بۆ ئەوەیە تاوەكو بە زوترینكات مەترسی هێرش و پەلامارەكانی داعش لەو ناوچانە كەمبكرێنەوە.

وتیشی، “تائێستاش بوونی بۆشایی مەترسییەو داعش سودی لەو بۆشاییە وەرگرتووە”.

شەوی ڕابردو چەكدارانی داعش لە سنوری پردێ هێرشیان كردە سەر فەوجی سێی لیوای 10ی هێزەكانی پێشمەرگەو بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا