پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تیمی ئەمنی نەتەوەیەكگرتوەكان لە شاری هەولێر، كارمەندەكانی ئاگاداركردووەتەوە، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا نزیك هەندێك شوێنی هەولێر نەكەونەوە، پۆڵەتیك پرێس-یش لەوبارەیەوە زانیاریی گرنگ ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەك لە نوسینگەی یۆنامی لە هەولێر كە داوایكرد ناوەكەی ئاشكرانەكرێت بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، لە رێگای گروپی واتسئەپەوە ئاگاداركراونەتەوە، لە 48 بۆ 72 كاتژمێری داهاتوو نزیكی هەندێك لەجێگەكانی هەولێر نەكەونەوە.
سەرچاوەكەی پۆڵەتیك پرێس لەبارەی شوێنەكانەوە ئاشكرایكرد، شوێنەكان هۆتێل ڕۆتانا، شیراتۆن و چواردەوری ئێمپایەر و دەور و پشتی قەڵای هەولێرە.
هەرچەندە یۆنامی جۆری مەترسییە ئەمنییەكەی ئاشكرانەكردووە كە لەسەر ئەو شوێنانە هەیە، بەڵام دەڵێت “هاوڵاتیان دووربكەونەوە لە قەرەباڵغی و كۆبوونەوە و داوا دەكات هەر زانیارییەكیان هەبوو لەسەر چالاكی نائاسایی لە دەوروبەریان بەزوویی پەیوەندی بكەن بەوانەوە”.